ئه‌ی دڵ! ئاماده به بۆ سڵاواتدان له سه‌ر خۆشه‌ویست – صلّی اللّه علیه و سلّم – .
سڵاواتدان له سه‌ر نێردراوی خوا - صلّی اللّه علیه و سلّم - بگره ده‌ست و ئه‌و تامه‌زرۆییه‌ی پێ ده‌رمان بکه که بۆ خۆشه‌ویست هه‌ته.
به‌م نزایه سڵاو و دروودی گه‌وره‌ی خوا بۆ سه‌ر خۆت وه ده‌ست بهێنه.
به‌م نزایه سپاسگوزاری هه‌ندێک له‌و نیعمه‌تانه بکه که خوا به هۆی موحه‌ممه‌ده‌وه - صلّی اللّه علیه و سلّم- پێی به‌خشیوی.
با له هه‌موو سڵاواتێکیشدا یادی پله و گه‌وره‌یی خۆشه‌ویست له دڵتدا ئاماده بێت.
با ئاگایشت له‌وه بێت که ئه‌م سڵاواتهی تۆ ئێستا پێشکه‌شی ئه‌و ده‌کرێت له دوای...