نزای ستایش کردنی خوای گه‌وره
١- «په‌روه‌ردگارا سپاس و ستایش هه‌ر بۆ تۆیه چونکه تۆ رووناکی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و دانیشتووانیانی، تۆ سه‌رپه‌رشتیار و چاودێری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و دانیشتووانیانی، سپاس و ستایش بۆ تۆیه چونکه تۆ پادشای ئاسمانه‌کان و زه‌وی و دانیشتووانیانی، سپاس و ستایش بۆ تۆیه چونکه تۆ راستی و به‌ڵێنی تۆ راسته و فه‌رمووده‌ی تۆ راسته و دیداری تۆ راسته. به‌هه‌شت راسته و ئاگری دۆزه‌خ راسته و رۆژی دوایی راسته و پێغه‌مبه‌ران راستن و موحه‌ممه‌د - دروودی خوای له سه‌ر بێت - راسته. په‌روه...