ئه‌ی دڵ ئاماده به بۆ لابردنی خه‌م و خه‌فه‌تت به دوعا.
ئه‌ی موسوڵمانی خه‌فه‌تبار!
بزانه ئه‌و که‌سه‌ی خه‌م و قه‌رزو خه‌فه‌تی بۆ قه‌ده‌ر کردووی هه‌مان که‌سه که ئه‌م نزای خه‌فه‌ته‌ی فێر کردووی تا خۆت له‌م ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیانه بپارێزیت به‌ر له‌وه‌ی تووشیان بیت و دوای تووش بوونیشیان به‌م نزانه ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه‌کان لابه‌ی و به خهفهتهکان و قه‌رزه‌کانیش له دوای جێگیر بوونیان کۆتایی بهێنێت.
ده‌ی سا با هه‌ر ئێستا زمانت بیڵێتهوهو دڵت له گه‌وره‌یی ئه‌م وشانه‌و به‌رزی و ته‌واوییان سه‌ری سووڕ بمێنێت.
له‌وه‌ش دڵنیا به که بۆ خه‌م و خه‌فه...