په‌نا ده‌به‌یه کام قه‌ڵاو قولله - له رووداوه‌کانی رۆژگار - که پارێزهرتر بێت له نزاکانی به‌یانیان و ئێواران؟
به‌ڕاستی دووره له په‌روه‌ردگار به‌نده‌یه‌ک په‌نای پێبگرێت له دوژمنه‌کانی به‌ڵام ئه‌و راده‌ستی تیاچوون و له ناوچوونی کات.
نا... ته‌نها ئه‌مه نیه و ته‌واو، به‌ڵکوو نزاکانی به‌یانیان و ئێواران به‌رز بوونه‌وه‌یه به هه‌موو پله‌و پایه‌کان و خێر و چاکه‌کان [خاڵێکی گرنگ: وشه‌ی « به‌یانی ده‌که‌ینه‌وه – به‌یانی کرده‌وه» له کاتی ئێواره‌دا ده‌کرێنه « شه‌و ده‌که‌ینه‌وه – شه‌وی کرده‌وه»، هه‌روه‌ها وشه‌ی « ئیمڕۆ» ده‌کرێته« ئیمشه‌و» و هه‌رچیه‌ک که پێویستی به گۆڕین بێت به ره‌نگی جیاواز دیاریمان کردووه.]
ئه‌ی خوێنه‌ری نزا پێش له وتنه‌وه‌ی نزاکان وه‌بیربهێنه‌وه که خوێنه‌ری ئه‌م نزانه زۆرن؛ به‌ڵام که‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که به‌رده‌وامه له خوێندنیان و خۆراکی مێشکی به‌م نزانه ده‌دات و روحی پێی تێر ده‌کات له کاتی خوێندنیاندا وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه ئه‌م نزانه به ده‌م ده‌خوێنێت بێ ئه‌وه‌ی دڵی ئاگای لێبێت؟
که‌واته ئاگات لێبێت ته‌نها به روانینی چاو یان گه‌ڕانی زمان و جووڵانه‌وه‌ی لێوه‌کان رازی نه‌بیت بێ بیرکردنه‌وه و تیاڕامان له نزاکان و واتاکانیاندا.
بێ بیرکردنه‌وه له بێده‌سه‌ڵاتی و ئاتاجی خۆت و ده‌وڵه‌مه‌ندی و هێزی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م نزانه بۆ لای ئه‌و ده‌به‌ی.
بێ بیرکردنه‌وه له تاوانه‌کانت و گه‌وره‌یی و به‌رفراوانی ره‌حمه‌تی خوا.
ئه‌م نزانه به هێز و تینه‌وه بگره ده‌ست و سپاسگوزاری خوا بکه له سه‌ریان تاوه‌کو بچیته ریزی سپاسگوزارانهوه.