کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌کی گه‌وره له به‌ر ده‌ستدایه که خوا بۆ سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌نده‌کانی ناردووه، دڵه‌کان و روحه‌کانی - رۆژێک - ئاوێته کرد و زمان پێی که‌وته گه‌ڕان، بۆیه ده‌روازه‌کانی ئاسمان بۆی کرایه‌وه و خوای گه‌وره به‌رزی کرده‌وه.
هه‌رکه‌سێک به‌م وشانه ستایش بکات خوا لێی وه‌ر ده‌گرێت
هه‌رکه‌سێک به‌مانه سڵاوات و دروود بنێرێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - خوا به‌رزی ده‌کاته‌وه،
هه‌ر که‌سێک داوای لێخۆش‌بوونیان پێ‌بکات خوا لێی خۆش ئه‌بێت
هه‌ر که‌سێک به‌مانه له خوا داوا بکات پێی ئه‌به‌خشێت
هه‌ر که‌سێک به‌مانه په‌نا بباته خوا، خوا په‌نای ده‌دات
هه‌ر که‌سێک داوای شیفایان پێ‌بکات خوای شیفای ده‌دات
هه‌ر که‌سێک به‌مانه هانا به‌رێت بۆ خوا له ناڕ‌ه‌حه‌تییه‌ک که تووشی بووه خوا دێت به هانایه‌وه
هه‌ر که‌سێک به‌یانیان و ئێواران به‌رده‌وام بێت له سه‌ریان ئه‌وه خوای گه‌وره بێ‌نیازی ده‌کات له هه‌موو شتێک غه‌یری خۆی [ نزاکانی به‌یانیان و ئێواران ته‌نها له کاتی دیاریکراوی خۆیاندا ده‌خوێنرێن، من ته‌نها له به‌ر ئه‌وه له ناو ئه‌م نزانه‌دا هێناومن چونکه له‌وانه‌ن که خاوه‌نی ئه‌م نزانه له دوای نوێژی به‌یانی ئه‌یانخوێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ نموونه خوێندنی ئه‌م نزانه له ته‌وافدا بێت ئه‌وه خوێنه‌ر ته‌نها حه‌وت نزای سه‌ره‌تا ده‌خوێنێت نه‌ک نزاکانی به‌یانی و ئێواره، بۆیه خوێنه‌ر ئاگادار بێت!].
له سه‌رو ئه‌مانه‌وه گه‌یشتن به ره‌زا و لێخۆشبوونی خوا له هه‌موو شتێک گه‌وره تره.
ئه‌وه ئێستا - له‌م کتێبه‌دا - له به‌ر ده‌ستتدایه، بۆیه له‌گه‌ڵ روحت ئاوێته‌ی که و زمانتی پێ بگه‌ڕێنه! ئه‌م کتێبه له نێوان دوو له‌پی ده‌ستتدا دابنێ و له‌پی ده‌سته‌کانت به‌ره‌وه په‌روه‌ردگار بکه‌ره‌وه هه‌ر وه‌کوو چۆن - به پێی عاده‌ت - له کاتی دوعا و ستایشدا ده‌یانکه‌یته‌وه، هاوکات هاوار به‌ره بۆ لای په‌روه‌ردگارت، خه‌یاڵت لای کتێب و نووسراوه نه‌مێنێت و دڵت به توندی په‌یوه‌ست که به‌و که‌سه‌وه که به‌م وشانه رووت تێکردووه.
فه‌رموو «نزاکانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت» بگره ده‌ست و هه‌ر ئێستا به‌ر له چاوت به هزر و بیرت بیخوێنه‌ره‌وه و با دڵت به‌ر له زمانت بیڵێته‌وه؛ پاشان موژده بێ لێت وه‌عده‌کانی په‌روه‌ردگاری پاکت له هه‌ر دوعایه‌ک و موژده‌ش بێ لێت بۆ وه‌عده کانی کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ خزمه‌تی.