ئه‌و وشه‌و رستانه‌ی داوای لێخۆشبوو‌ن کردنه چ گه‌نجینه‌یه‌کی له خۆدا هه‌ڵگرتبوو؛ ئه‌م گه‌نجینه:
*داوای لێخۆشبوونێک بوو که به هۆیه‌وه خوای گه‌وره له تاوانه‌کانت ده‌بوورێ هه‌رچه‌نده بن.
*داوای لێخۆشبوونێک شایانی ئه‌وه‌یه ناوی «گیرۆده‌ترین دوعا»ی له سه‌ر بنێی.
*داوای لێخۆشبوونێک که به هۆیه‌وه خوا له تاوان خۆش ئه‌بێت با تاوانه‌که راکردن و پشت کردن له جه‌بهه‌ی شه‌ڕی دژ به کافران بێت.
*داوای لێخۆشبوونێک که پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - ده‌رباره‌ی به‌عه‌لی - خوا لێی رازی بێت - فه‌رموو: « ئه‌گه‌ر بیڵێیته‌وه خوا لێت خۆش ده‌بێت هه‌رچه‌نده خوا لێیشت خۆش بووه».
*داوای لێخۆشبوونێک که وا له تاوانه‌کانت ده‌کات له نامه‌ی کرده‌وه‌ت هه‌ڵوه‌رن هه‌روه‌کو چۆن گه‌ڵا له دار ده‌وه‌رێت.
*داوای لێخۆشبوونێک که په‌روه‌ردگار - مه‌قام و پله‌ی به‌رز و باڵا بێت - له وه‌ڵامیدا رووت تێده‌کات و ده‌فه‌رموێ: « وا ئه‌نجامم دا‌و لێت خۆش بووم».
*داوای لێخۆشبوونێک که خوای گه‌وره له وه‌ڵامیدا له هه‌موو تاوانه‌کانت خۆش ده‌بێت با به‌قه‌ده‌ر که‌فی هه‌موو ده‌ریاکانیش بێت.
*داوای لێخۆشبوونێک که ده‌بێته هۆی شانازی کردنت به نامه‌ی کرده‌وه‌ته‌وه له رۆژی کۆتاییدا - به ویستی خوا -.
*داوای لێخۆشبوونێک که ده‌بێته هۆی پارێزراوی و به‌رزبوونه‌وه‌ی خێر‌و چاکه‌ی دانیشتنه‌کان.
*داوای لێخۆشبوونێک که به پیرۆزی و به‌ره‌که‌تی زۆر سڵاواتدان له سه‌ر خۆشه‌ویست - صلّی اللّه علیه و سلّم - وهآده‌ست هاتووه، ئه‌و به‌ڕێزه که ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سه‌ی زۆر سڵاواتی له سه‌ر ئه‌دا فه‌رمووی:« ئیتر خه‌م و خه‌فه‌تت لا ئه‌چێ و گوناهه‌کانیشت قه‌ڵه‌می لێخۆشبوو‌ن دێت به سه‌ریاندا» [ترمزی گێڕاویه‌ته‌وه:2457؛ ئه‌لبانیش به حه‌سه‌نی زانیوه).
*ده‌ی که‌واته خۆش به حاڵی ئه‌و که‌سه‌ی له نامه‌ی کرده‌وه‌یدا داوای لێخۆشبوونێکی زۆر ئه‌دۆزێته‌وه.