ئایا رۆژێکت دیوه پیرۆزترو پڕ خێر و بێرتر له‌و رۆژه‌ی که تۆ تێیدا له ریزی ئه‌و نزاخوێنه پیاو و ژنانه‌ی که زۆر له بیری خوادان و نزای ده‌که‌ن؟
ئایا قه‌د خۆتت پارێزراوتر له هه‌موو خراپه‌و خراپه‌کارێک دیوه له‌و رۆژه‌ی که تێیدا په‌نات بردووه به‌م قه‌ڵاو قولله خواییه قایم و خۆڕاگره؟
چ کۆمه‌ڵه نزایه‌کت وتووه و چ خێر‌و چاکه‌یه‌کت وه‌چنگ که‌وتووه. ئه‌گه‌ر بیرت چۆته‌وه، ئه‌وه ئیتر هه‌رگیز له یاد مه‌که تۆ شتێکت وتووه که به هۆیه‌وه:
*له‌م رۆژه‌تدا له شه‌یتان پاڕیزراو و په‌نادراوی، ئیتر هیچ شتێک ناتوانێت ئازارت پێبگه‌یه‌نێت.
*تۆ له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوویت و پێداویستیت به هیچ نه‌ماوه.
*به‌ڕاستی خوای گه‌وره کۆمه‌ڵه فریشته‌یه‌کی چه‌کداری بۆ ره‌وانه کردووی که له هه‌موو ئازارێک پشتیوانیت ده‌که‌ن و ده‌تپارێزن، چ ئه‌و ئازارانه‌ی ده‌یزانی و چ ئه‌وه‌ی نایزانی.
*پێغه‌مبه‌ری خوا - صلّی اللّه علیه و سلّم - ئه‌ستۆگره به‌وه‌ی که ده‌ستت بگرێت تا ئه‌و کاته‌ی ده‌تباته ناو به‌هه‌شته‌وه.
*په‌روه‌ردگار جه‌سته‌تی له ئاگری دۆزه‌خ ره‌ها کردووه.
*تۆ سپاسگوزاری پێویستی رۆژو شه‌وه‌که‌ت به جێ هێناوه.
*به‌ڕاستی تۆ به داوای لێخۆشبوونێک له په‌روه‌ردگار پاڕاویته‌وه لێت خۆش بێت که ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و رۆژو شه‌وه‌دا بمریت ده‌چیته به‌هه‌شته‌وه.
*تۆ به وشه‌گه‌لێک یادی خوات کردووه که کێشانه‌ی کرده‌وه‌تیان پڕ کردووه له پاداشت و خێر‌و چاکه.
*هیچ که‌س له رۆژی قیامه‌تدا چاکتر له ده‌سکه‌وته‌ی تۆ ناهێنێت مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی زۆرتر له تۆ پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا ده‌ربڕیوه‌و به بێ هاوتای زانیوه‌و زۆرتریش دڵی لای بووه‌و بیری لێ کردووه‌ته‌وه.
*تۆ خێر‌و چاکه‌یه‌کت کردووه که چاکتر و خێرتره له به‌خشینی سه‌د وشتر و سه‌د ئه‌سپی بارهه‌ڵگرو رزگارکردنی سه‌د کۆیله، ته‌نها به وتنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌ی که‌م و دیار. ئه‌مه ته‌نها له گه‌وره‌یی و نیعمه‌تدانی خواوه‌یه.
*تکاکاری خۆشه‌ویست - صلّی اللّه علیه و سلّم - له رۆژی کۆتاییدا ده‌تگرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌م خێر و پاداشتانه‌و غه‌یری ئه‌مانه‌ش به بڕیار‌و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره‌و کێش به‌قه‌ده‌ر ئه‌و زاته له بڕیار و به‌ڵێنیدا راستگۆیه؟
له کۆتاییدا سپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان.