له لاپه‌ڕه‌کانی داهاتوودا گه‌وره ترین ستایشه‌کان له کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌کدا له به‌ر ده‌ستتدایه.
وشه‌گه‌لێک که پێویستی به هیچ شتێک نیه مه‌گه‌ر ئاماده‌بوونی دڵت له به‌رده‌م ئه‌و که‌سه‌دا که ئه‌م ستایشه جوانه بۆ ئه‌و به‌رز ده‌که‌یته‌وه.
باشه ئه‌وه کێ باشتر له خوای گه‌وره ستایشی زاتی پاکی خۆی ده‌کات؟
کێ داناتره به خۆشه‌ویستترین وشه‌کانی ستایشی خوا له پێغه‌مبه‌ری نازدار - صلّی اللّه علیه و سلّم - و فریشته نزیککراوه‌کان؟!
ئه‌وه ئێستا ستایشی خوای پاک و بێگه‌رد و ستایشی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی - صلّی اللّه علیه و سلّم - و فریشته نزیککراوه‌کان له سه‌ر خوای گه‌وره له به‌ر ده‌ستتدایه. ئاده‌ی زمانتی پێ بجووڵێنه
له پێستت گه‌ڕێ با له‌گه‌ڵی بله‌رزێت و نه‌رم بێت
، له چاوت گه‌ڕێ با له‌گه‌ڵی ئه‌سرین بڕژێنێت
با مێشکیشت بدره‌وشێته‌وه و شانازی بکات
با دڵیشت له‌و کاته‌دا که تۆ ستایشه‌کان دڵێیته‌وه له میحرابی به‌گه‌وره‌زانینی خوادا سه‌ری کڕنوش له سه‌ر عه‌رز دا‌نێت