له دوای سپاس و ستایش کردنی خوا‌و سڵاواتدان له سه‌ر خۆشه‌ویست - صلّی اللّه علیه و سلّم - و داوای لێخۆشبوونی تاوانه‌کانت چ شتێک چاکتره له به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانت له کۆمه‌ڵه دوعایه‌کدا که له ناو دوعاکاندا وێنه‌ی نیه؟
ئه‌و دوعانه‌ی که رۆژێک ئه‌و که‌سه که داناترین دروستکراوی خوایه به خوا، هێنایه سه‌ر زمان و خوای گه‌وره‌ش لێئ وه‌رگرت.
ئێستا چاکترین دوعا له به‌رده‌ستتدایه که له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران و گه‌وره‌و باڵاده‌ستی پێغه‌مبه‌ران - صلّی اللّه علیه و سلّم - به‌رز بووه‌ته‌وه.
بیڵێڕه‌وه‌و بزانه که خوا له ژوور حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان ده‌تبیستێت و ده‌تبینێت له‌و کاته‌دا که تۆ هاواری لێده‌که‌ی.
بیڵێڕه‌وه‌و بزانه بۆ گیرۆده‌بوونی دوعاکه‌ت هیچ شتێکت پێویست نیه مه‌گه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی دوعاکه به دڵی پڕگریان و لێقه‌وماوت.
پاشان مژده‌ی گیرۆده بوونی دوعاکانت لێبێت.