ئای چ وشه‌گه‌لێک بوون ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خوا لێت وه‌ر بگرێت و داواکارییه‌کانت پێببه‌خشێ، چونکه تۆ داوات له خودا کرد به:
داواکارییه‌ک به گه‌وره‌ترین ناویه‌وه که ئه‌گه‌ر به‌وه هاواری لێبکرێت گیرای ده‌کات و داوای لێبکرێت ده‌یبه‌خشێت.
* داواکارییه‌ک ده‌بێته هۆی ئه‌وه که به‌هه‌شت وه‌ڵامداته‌وه‌و بڵێت: خوایه بیخه‌ره به‌هشته‌وه.
* دۆزه‌خیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: خوایه له ئاگری دۆزه‌خ بیپارێزه.
* داواکارییه‌ک که له چاکترینی داواکارییه‌کانی به‌نده‌یه له په‌روه‌ردگاری.
* داواکارییه‌ک که پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلم - وه‌سیه‌ت و ئامۆژگاری کردووه لای خۆت پاشه‌که‌وتی که‌ی له‌و کاته‌دا که خه‌ڵکی ده‌بینی زه‌ڕو زیو پاشه‌که‌وت ده‌که‌ن.
* داوا کارییه‌ک که خوای گه‌وره به هۆیه‌وه له به‌ڵاو کاره‌سات ده‌تپارێزێ - به ویستی خوا -.
داوا کارییه‌ک که هه‌موو پێداویستیه‌کانت ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یزانی و نایزانی. به‌ڵام ئه‌و که‌سه که داواکه بۆ لای به‌رز کراوه‌ته‌وه ده‌یزانێ - پاک و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته -.
«براو خوشکانم سپاس بۆ خوا نزای داواکارییه‌کانمان ته‌واو کرد‌و به‌دوایدا نزای په‌نابردنه‌کان دێت».