۳٨) «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ المَسْأَلَةِ، وَخَيْرَ الدُّعَاءِ، وَخَيْرَ النَّجَاحِ، وَخَيْرَ العَمَلِ، وَخَيْرَ الثَّوَابِ، وَخَيْرَ الحَيَاةِ، وَخَيْرَ المَمَاتِ، وَثَبِّتْنِي، وَثَقِّلْ مَوَازِينِي، وَحَقِّقْ إِيمَانِي، وَارْفَعْ دَرَجَاتِي، وَتَقَبَّلْ صَلَاتِي، وَاغْفِرْ خَطِيئَتِي، وَأَسْأَلُكَ الدَّرَجَاتِ العُلَى مِنَ الجَنَّةِ، آمِينْ.
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ فَوَاتِحَ الخَيْرِ، وَخَوَاتِمَهُ، وَجَوَامِعَهُ، وَأَوَّلَهُ، وَظَاهِرَهُ، وَبَاطِنَهُ، وَالدَّرَجَاتِ العُلَى مِنَ الجَنَّةِ. آمِينْ. اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا آتِي، وَخَيْرَ مَا أَفْعَلُ، وَخَيْرَ مَا أَعْمَلُ، وَخَيْرَ مَا بَطَنَ، وَخَيْرَ مَا ظَهَرَ، وَالدَّرَجَاتِ العُلَى مِنَ الجَنَّةِ. آمِينْ.
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ أَنْ تَرْفَعَ ذِكْرِي، وَتَضَعَ وِزْرِي، وَتُصْلِحَ أَمْرِيِ، وَتُطَهِّرَ قَلْبِي، وَتُحَصِّنَ فَرْجِي، وَتُنَوِّرَ لِي قَلْبِي، وَتَغْفِرَ لِي ذَنْبِي، وَأَسْأَلُكَ الدَّرَجَاتِ العُلَى مِنَ الجَنَّةِ. آمِينْ.
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ أَنْ تُبَارِكَ لِي فِي نَفْسِي، وَفِي سَمْعِي، وَفِي بَصَرِي، وَفِي رُوحِي، وَفِي خَلْقِي، وَفِي خُلُقِي، وَفِي أَهْلِي، وَفِي مَحْيَايَ، وَفِي مَمَاتِي، وَفِي عَمَلِي، فَتَقَبَّلْ حَسَنَاتِي، وَأَسْأَلُكَ الدَّرَجَاتِ العُلَى مِنَ الجَنَّةِ. آمِينْ».
٣٨- «په‌روه‌ردگارا لێت ده‌پاڕێمه‌وه چاکترین داواکاری و چاکترین دوعا‌و چاکترین سه‌رکه‌وتن و چاکترین کرده‌وه‌و چاکترین پاداشت و چاکترین ژیان و چاکترین مردن بکه‌یته به‌هره‌م. خوایه گیان جێگیرم که‌و کێشانه‌ی کرده‌وه‌ی چاکم سه‌نگین که‌و بڕوام پایه‌دار که‌و پله‌و پایه‌م به‌رز که‌ره‌وه‌و نوێژه‌کانم وه‌ربگره‌و له هه‌ڵه‌کانم خۆش به، په‌روه‌ردگارا داوای باڵاترین و مه‌زنترین پله‌کانی به‌هه‌شتت لێده‌که‌م؛ ئامین».
«په‌روه‌ردگارا داوات لێده‌که‌م ده‌سپێکه‌کانی چاکه‌و کۆتاییه‌کانی و ئه‌وانه که هه‌موو چاکه‌یه‌کیان له خۆدا هه‌ڵگرتووه‌و سه‌ره‌تای چاکه‌و دیار‌و نادیاری و به‌رزترین پله‌کانی به‌هه‌شت بکه‌یته به‌هره‌م؛ ئامین. په‌روه‌ردگارا داوات لێده‌که‌م خێر‌و چاکه‌ی هه‌موو کردار‌و کرده‌وه‌و ره‌فتارم و خێر‌و چاکه‌ی هه‌موو نادیار‌و دیارێک و به‌رزترین پله‌کانی به‌هه‌شت بکه‌یته به‌هره‌م؛ ئامین».
«په‌روه‌ردگارا لێت ده‌پاڕێمه‌وه ناو و یادم به به‌رزی را بگره، ئه‌رکی قورس و باری سه‌نگینم له کۆڵ لابه‌ره، کاروبارم چاک و سوڵحاو که، دڵم خاوێن که‌وه، پاکدامێنم که، دڵم پڕ که له رووناکی و له گوناهه‌کانم خۆش به. لێت ده‌پاڕێمه‌وه بڵندترین پله‌کانی به‌هه‌شت بکه‌یته به‌هره‌م، ئامین».
«خوایه گیان داوات لێده‌که‌م به‌ره‌که‌ت و پیرۆزیم بۆ بخه‌یه گیان و گوێچکه‌و چاو و روح و جه‌سته‌و ره‌وشت و ماڵ و منداڵ و ژیان و مردن و کار‌و کرده‌وه‌م، خوایه چاکه‌کانم لێ وه‌ربگره‌و په‌روه‌ردگارا لێت ده‌پاڕێمه‌وه به‌رزو مه‌زنترین پله‌کانی به‌هه‌شتم پێ ببه‌خشی، ئامین».