وِرْدُ السؤالات

۱) «اللَّهُمَّ لَكَ الحَمْدُ كُلُّهُ، اللَّهُمَّ لَا قَابِضَ لِمَا بََسَطْتَ، وَلَا بَاسِطَ لِمَا قَبَضْتَ، وَلَا هَادِيَ لِمَنْ أَضْلَلْتَ، وَلَا مُضِلَّ لِمَنْ هَدَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُقَرِّبَ لِمَا بَاعَدْتَ، وَلَا مُبَاعِدَ لِمَا قَرَّبْتَ، اللَّهُمَّ ابْسُطْ عَلَيْنَا مِنْ بَرَكَاتِكَ وَرَحْمَتِكَ وَفَضْلِكَ وَرِزْقِكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ النَّعِيمَ المُقِيمَ الَّذِي لَا يَحُولُ وَلَا يَزُولُ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ النَّعِيمَ يَوْمَ العَيْلَةِ، وَالأَمْنَ يَوْمَ الخَوْفِ، اللَّهُمَّ إِنِّي عَائِذٌ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا أَعْطَيْتَنَا، وَشَرِّ مَا مَنَعْتَنَا، اللَّهُمَّ حَبِّبْ إِلَيْنَا الإِيمَانَ وَزَيِّنْهُ فِي قُلُوبِنَا، وَكَرِّهْ إِلَيْنَا الكُفْرَ وَالفُسُوقَ وَالعِصْيَانَ، وَاجْعَلْنَا مِنَ الرَّاشِدِينَ، اللَّهُم توَفَّنَا مُسْلِمِينَ، وَأَحْيِنَا مُسْلِمِينَ، وَأَلْحِقْنَا بِالصَّالِحِينَ غَيْرَ خَزَايَا وَلَا مَفْتُونِينَ، اللَّهُمَّ قَاتِلِ الكَفَرَةَ الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ رُسُلَكَ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِكَ، وَاجْعَلْ عَلَيْهِمْ رِجْزَكَ وَعَذَابَكَ، اللَّهُمَّ قَاتِلِ الكَفَرَةَ الَّذِينَ أُوتُوا الكِتَابَ؛ إِلَهَ الحَقِّ».

١-‌ «په‌روه‌ردگارا سپاس و ستایش هه‌مووی بۆ تۆیه، په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی تۆ فراوانی که‌ی هیچ شتێک ناتوانێت بیگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش تۆ بیگریته‌وه هیچ شتێک ناتوانێت فراوانی کات، ئه‌وه‌ی تۆ گومڕای که‌ی که‌س ناتوانێت رێنمایی بکات و ئه‌وه‌ی تۆ رێنمایی بکه‌ی که‌س ناتوانێت گومڕای بکات، ئه‌وه‌ی تۆ نه‌یبه‌خشی که‌س ناتوانێت بیبه‌خشێت و ئه‌وه‌ی تۆ به‌خشیوته که‌س ناتوانێت رێگری لێبکات، ئه‌وه‌ی تۆ دوورت خستۆته‌وه که‌س ناتوانێت نزیکی بکاته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تۆ نزیکت کردۆته‌وه که‌س ناتوانێت دووری خاته‌وه. خوایه گیان به‌ره‌که‌ت و پیرۆزییه‌کان و به‌زه‌یی و گه‌وره‌یی و رزق و و رۆزی خۆتمان له سه‌ر فراوان که. په‌روه‌ردگارا من داوای ناز و نیعمه‌تێکت لێده‌که‌م که هه‌رگیز نه‌گۆڕێت و له ناو نه‌چێت. خوایه گیان من له رۆژی نه‌بوونی و ده‌ستکورتیدا داوای نیعمه‌ت و له رۆژی ترس و تۆقیندا داوای ئه‌مانت لێده‌که‌م. من په‌نا ده‌به‌م به تۆ له خراپه‌ی هه‌رچی پێت به‌خشیوین و له خراپه‌ی هه‌رچی لێت گرتووینه‌وه. خوایه گیان بڕوا لامان خۆشه‌ویست که‌و له دڵه‌کانماندا بیڕزاێنه‌وه، بێزاریشمان که له کوفر و لاڕێیی و سه‌رکه‌شی و بمانخه ریزی راستڕه‌وانه‌وه. په‌روه‌ردگارا به موسوڵمانێتی بمانمرێنه‌و به موسوڵمانێتی زیندوومان که‌ره‌وه و بمانخه ریزی پیاوچاکانه‌وه له کاتێکدا که شه‌رمه‌زار و گیرۆده نین. خوایه گیان ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی که پێغه‌مبه‌ره‌کانی تۆ به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و ده‌بنه به‌ربه‌ستی رێبازه‌که‌ی تۆ له ناو به‌و سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی خۆت بخه سه‌ریان. په‌روه‌ردگارا بێباوه‌ڕانی جووله‌که و گاور له ناو به‌؛ ئه‌ی په‌رستراوی حه‌ق».