سڵاواتدان له سه‌ر نێردراوی خوا - صلّی اللّه علیه و سلّم - بگره ده‌ست و ئه‌و تامه‌زرۆییه‌ی پێ ده‌رمان بکه که بۆ خۆشه‌ویست هه‌ته.
به‌م نزایه سڵاو و دروودی گه‌وره‌ی خوا بۆ سه‌ر خۆت وه ده‌ست بهێنه.
به‌م نزایه سپاسگوزاری هه‌ندێک له‌و نیعمه‌تانه بکه که خوا به هۆی موحه‌ممه‌ده‌وه - صلّی اللّه علیه و سلّم- پێی به‌خشیوی.
با له هه‌موو سڵاواتێکیشدا یادی پله و گه‌وره‌یی خۆشه‌ویست له دڵتدا ئاماده بێت.
با ئاگایشت له‌وه بێت که ئه‌م سڵاواته‌ی تۆ ئێستا پێشکه‌شی ئه‌و ده‌کرێت له دوای ئه‌وه که روحی پیرۆزی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای له‌و کاته‌دا که تۆ سڵاوات ده‌ده‌ی له دیداری.
ئه‌و پله به‌رز و شانازیه‌یش باش بناسه که ئێستا تۆ ده‌یگه‌یتێ به‌وه‌ی که ده‌چیته ریزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ:
« إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً» [الأحزاب:56]؛ «به‌ڕاستی خوا و فریشته‌کانی سڵاوات ده‌نێرنه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر. ده‌ی سا ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه سڵاوات و دروودی فراوان و شیاو بنێرنه سه‌ر ئه‌و زاته».
ده‌ی سا په‌روه‌ردگارا سڵاوات و دروود و پیرۆزی بنێره سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د - صلّی اللّه علیه و سلّم - .