وه بیر بهێنه‌وه که سڵاواتدان له سه‌ر خۆشه‌ویست - صلّی اللّه علیه و سلّم - تۆی گه‌یاندووه‌ته کام پله و مه‌قام.
*ئه‌مانه سڵاواتێک بوون که خوای گه‌وره به هۆیانه‌وه ده‌روازه‌کانی ئاسمانی بۆ کردیته‌وه. چونکه پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - ده‌فه‌رموێ:« هه‌موو دوعایه‌ک له پشت په‌رده‌دا ده‌مێنێته‌وه تا سڵاوات ده‌نێرێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم -» [ الصحیحه:2035].
*ئه‌مانه سڵاواتێک بوون که خوای گه‌وره شه‌ست چاکه‌ی به هۆیانه‌وه بۆ نووسیت و له شه‌ست هه‌ڵه و تاوانیشت خۆش بوو و پله و پایه‌شتی شه‌ست راده به‌رز کرده‌وه.
*ئه‌مانه سڵاواتێک بوون که به هۆیانه‌وه خوای گه‌وره له جیهانی باڵادا ( لای بڵندپایه‌ترین فریشته‌کان) ستایشی تۆی کرد.
*ئه‌مانه سڵاواتێکن که له رێگه‌ی فریشته‌وه گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم -؛ چونکه فه‌رموویه‌تی:« هه‌ر که‌س سڵاواتێک له سه‌ر من بدا خوای گه‌وره ده سڵاواتی له سه‌ر ده‌دات، فریشته‌یه‌کیشی لێ راده‌سپێرێت تا ده‌یگه‌یێنێته من» [صحیح الترغیب: 1663].
*ئه‌مانه سڵاواتێکن که به هۆیانه‌وه خوای گه‌وره روحی خۆشه‌ویستی خۆی گه‌ڕانده‌وه تا وه‌ڵامی سه‌لامه‌که‌ی تۆ بداته‌وه. خۆشه‌ویست - صلّی اللّه علیه و سلّم - ده‌فه‌رموێ:« هه‌ر که‌سێک سه‌لام له من بکات (سڵاوات بنێرێت) خوای گه‌وره روحم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ جه‌سته‌م تا وه‌ڵامی سه‌لامه‌که‌ی بده‌مه‌وه» [ أبو داوود: 2041؛ ئه‌لبانی به حه‌سه‌نی داناوه].
*ئه‌مانه سڵاواتێکن که - به ویستی خوا - به هۆیانه‌وه ده‌بیته یه‌کێک له نزیکترینی خه‌ڵکی به پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - چونکه ده‌فه‌رموێ: « نزیکترین که‌س له من له رۆژی کۆتاییدا ئه‌و که‌سه‌یه که زۆرتر سڵاواتی له سه‌ر داوم» [ صحیح الترغیب:1668].
باشه له دوای ئه‌مه چه‌نده کات و سات له ژیانتدا بۆ سڵاواتدان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - ته‌رخان ده‌که‌ی؟