نزای سڵاواتدان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر – صلّی اللّه علیه و سلّم –

۱) «اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».

١-‌ «په‌روه‌ردگارا سڵاوات و دروود بنێره سه‌ر موحه‌ممه‌د و خانه‌واده‌ی موحه‌ممه‌د، هه‌روه‌کو چۆن سڵاوات و دروودت نارده سه‌ر ئیبڕاهیم و خانه‌واده‌ی ئیبڕاهیم، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ شایسته‌ی سپاس و ستایش و خاوه‌ن گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی، په‌روه‌ردگارا پیرۆزی و به‌ره‌که‌ت بنێره سه‌ر موحه‌ممه‌د و خانه‌واده‌ی موحه‌ممه‌د هه‌روه‌کو چۆن پیرۆزی و به‌ره‌که‌تت ناردووه‌ته سه‌ر ئیبڕاهیم و خانه‌واده‌ی ئیبڕاهیم، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ شایسته‌ی سپاس و ستایش و خاوه‌ن گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی».