ئه‌ی موسوڵمانی خه‌فه‌تبار!
بزانه ئه‌و که‌سه‌ی خه‌م و قه‌رزو خه‌فه‌تی بۆ قه‌ده‌ر کردووی هه‌مان که‌سه که ئه‌م نزای خه‌فه‌ته‌ی فێر کردووی تا خۆت له‌م ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیانه بپارێزیت به‌ر له‌وه‌ی تووشیان بیت و دوای تووش بوونیشیان به‌م نزانه ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه‌کان لابه‌ی و به خه‌فه‌ته‌کان و قه‌رزه‌کانیش له دوای جێگیر بوونیان کۆتایی بهێنێت.
ده‌ی سا با هه‌ر ئێستا زمانت بیڵێته‌وه‌و دڵت له گه‌وره‌یی ئه‌م وشانه‌و به‌رزی و ته‌واوییان سه‌ری سووڕ بمێنێت.
له‌وه‌ش دڵنیا به که بۆ خه‌م و خه‌فه‌ته‌کانت هیچ لابه‌رێک نیه جگه زاتی خوا.
دڵ و زمانت ئاماده‌و حازر که‌و بیڵێره‌وه‌و ئه‌م خه‌فه‌ت و ئازاره لای خوا به گه‌وره مه‌زانه.
بیڵێره‌وه‌و پاشان خه‌فه‌ته‌کانت ده‌بێته له‌بیرکراوی فه‌رامۆشکراو.
بیڵێره‌وه‌و پاشان چاوه‌ڕوانی جێگرێکی چاکتر به له پاش هه‌موو خه‌فه‌ته‌کان - به ویستی خوا -.
خه‌م و خه‌فه‌ته‌کانت بخه تایه‌کی کێشانه‌وه‌و وشه‌کانی خواش بخه‌ره تایه‌کی تره‌وه
پاشان بڕوانه ئایا شتێک هه‌یه‌و ده‌توانێت وشه‌کانی خوا قورس کات یان سووکیان کات؟!