به‌ر له‌وه‌ی کاتێکی زۆر به سه‌ر خوێندنی نزاکانی خه‌م و خه‌فه‌تدا تێپه‌ڕێت یان پاش لاچوونی خه‌م و خه‌فه‌ته‌کانت
وه‌بیربهێنه‌وه چ وشه‌گه‌لێکی ته‌واو و بێ که‌م و کووڕیت به زماندا هێناوه‌و هانات پێبردووه. تۆ داوات له په‌روه‌ردگار کرد:
* به دوعایه‌ک که خوا به هۆیه‌وه خه‌م و خه‌فه‌تت ده‌کات به دڵخۆشی و شادی.
* به دوعایه‌ک که پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - له کاتی گیر‌و گرفتدا ده‌یوته‌وه.
* به دوعایه‌ک که پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - له کاتی خه‌م و خه‌فه‌تدا ده‌یوته‌وه.
* به دوعایه‌ک که پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - ناوی ناوه «دوعاکانی خه‌فه‌تبار»
* به دوعایه‌ک که به هۆیه‌وه پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی کۆ کردووه‌ته‌وه تا فێریان کات.
* به دوعایه‌ک ئه‌گه‌ر له کاتی گرفت و کاره‌ساتێک له کاره‌ساته‌کانی دنیا بیخوێنیت ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وه‌ت له کۆڵ ده‌کاته‌وه.
* به دوعایه‌ک ئه‌گه‌ر بیخوێنیت له کاتێکدا بووی به ژێر باری قه‌رزه‌وه با به قه‌د چیاکانیش بێت به‌ڵام خوای گه‌وره بۆت بار ده‌کات.
* به دوعایه‌ک که پێغه‌مبه‌ر - صلّی اللّه علیه و سلّم - فێری خۆشه‌ویستی خۆی عه‌لی کوڕی ئه‌بیتالبی کرد تا له کاتی ته‌نگانه‌و گیر و گرفت و کاره‌ساتدا بیخوێنێت.
* به سڵاواتێک له سه‌ر خۆشه‌ویست - صلّی اللّه علیه و سلّم - که ده‌رباره‌ی که‌سێک که زۆر سڵاواتی له سه‌ردا فه‌رمووی: « ئه‌وه ئیتر خه‌مه‌کانت لاچوو و تاوانه‌کانیشت له‌لایه‌ن خواوه به‌خشرا».