نزایه‌کت بۆ هاتووه خۆت و بنه‌ماڵه‌و و سامانتی پێده‌پارێزی.
نزایه‌کت بۆ هاتووه له پاش ئه‌و هیچ به‌غێڵی و چاو و نه‌خۆشینێک له سه‌رت نامێنێ.
نزایه‌کت بۆ هاتووه به سه‌ر دوژمنان‌دا پێی سه‌رده‌که‌وی، جنۆکه بن یان مرۆڤ. جا با هه‌مووشیان دژی تۆ ده‌سبه‌یه‌کی که‌ن.
بزانه روقیه یه‌که‌و روقیه‌خوێنان زۆرن؛ به‌ڵام کێ لێی وه‌رده‌گیرێ؟
ده‌ی تۆ پێش که‌وه‌و ئه‌م نزانه بڵێره‌وه له کاتێکدا دڵت له‌گه‌ڵ ئه‌م وشه ته‌واو و بێ که‌م و کووڕییانه‌ی په‌روه‌ردگاره. با دڵت هه‌ست به گه‌وره‌یی ئه‌م نزانه بکات و پێیان بچێته ژێر سێبه‌ری چاودێری خوای گه‌وره.
وه‌ره ئه‌م نزانه بڵێره‌وه به نیه‌تی روقیه‌و چاکبوونه‌وه و پارێزراوی له هه‌موو خراپه و خراپه‌کارێک.
پاشان چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار به، ئاگادار به به‌ڕاستی کرانه‌وه‌ی ده‌رووی ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار دێته دی به ویستی خوا.