به‌ڕاستی گه‌وره‌ترینی روقیه شه‌رعیه‌کان هاته به‌ر ده‌ستت؛ له‌وانه:
* روقیه‌یه‌ک به گه‌وره ترین سووره‌ت له کتێبی خوادا که به پیرۆزی ئه‌م سووره‌ته هه‌موو سه‌م و ژاره‌کان و شێتیه‌کان و نه‌خۆشینه‌کانی تر له خۆت دوور ده‌که‌یته‌وه.
* له‌وانه رقیه‌یه‌ک به گه‌وره‌ترین ئایه‌تی قورئان که به‌هۆیه‌وه ئازار‌و زیانی جنۆکه له خۆت دوور ده‌که‌یته‌وه له رێگه‌ی پاراستنت له‌لایه‌ن فریشته‌کانه‌وه
* له‌وانه روقیه‌یه‌ک به په‌نابردنێک که له گه‌وره‌ترینی ئه‌و شتانه‌یه که په‌نابه‌ران په‌نای پێده‌گرن به خوای گه‌وره
* له‌وانه روقیه‌یه‌ک که پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم- فێری ئه‌و که‌سه‌ی کرد که له خه‌و راده‌چڵێکت، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌م نزا بخوێنێت شه‌یتانه‌کان ئازاری ناده‌ن
* له‌وانه روقیه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بیڵێی پاشان له شوێنێکی نوێ‌دا نیشته‌جێ بیت هیچ شتێک ناتوانێت ئازارت پێبگه‌یه‌نێت
* له‌وانه روقیه‌یه‌ک که په‌نا بردنێکه جوبڕه‌ئیل فێری پێغه‌مبه‌ری خوای - صلّی اللّه علیه و سلم - کرد له‌و کاته‌دا که شه‌یتانه‌که‌ن له شه‌وی دیدار له‌گه‌ڵ جنۆکه‌کاندا ویستیان ئازاری پێبگه‌یه‌نن و رووی پیرۆزی بسووتێنن به‌ڵام خوای گه‌وره فێڵه‌که‌یانی پووچه‌ڵ کرده‌وه‌و ئاگره‌که‌یانی کوژانده‌وه.
* له‌وانه‌ش روقیه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بیڵێیته‌وه، هیچ شتێک له‌و شه‌و و رۆژه‌دا - به ویستی خوا - ئازارت پێناگه‌یه‌نێت.
نزای روقیه‌ی شه‌رعی کۆتایی پێهات و له پاشیدا نزای خه‌م و خه‌فه‌ت دێت