ئه‌ی دڵ! ئاماده به بۆ په‌نا بردن ته‌نها به خوای گه‌وره.
تۆ هیچ رێگایه‌که‌ت نیه مه‌گه‌ر په‌نا به‌یته خوای گه‌وره. هیچ چاره‌ش نیه بۆ ده‌ربازبوون و رزگاریت مه‌گه‌ر ئه‌وه که خوای گه‌وره داڵده‌ت بدات.
ئای دوژمنان چه‌نده زۆرن، به‌ڵام دوعاش چه‌نده گه‌وره و مه‌زنه!
ئای چه‌ند مه‌زن و زۆرن په‌نا بردنه‌کان ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانی ژیر و توانا بن.
ده‌ی سا ئه‌م په‌نابردنه مه‌زنه ته‌واوانه بگره ده‌ست، هه‌رگیز رۆژێک له رۆژان که‌س نه‌یشکاندوون و سنووری نه‌به‌زاندوون.
به‌م نزانه داوای پشتیوانی له په‌روه‌ردگار که له کاتێکدا ترسا‌و و لێقه‌وماوی، ئاتاج و دڵخه‌مینی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م نزانه‌دا دوژمن به سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و تۆش ئاسووده و هێدی له پارێزگاری خوای گه‌وره‌دا ده‌بیت له هه‌موو خراپه و خراپه‌کارێک.