وِرْدُ الاستعاذات

۱) «اللَّهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالجِنُّ وَالإِنْسُ يَمُوتُونَ».

١- «په‌روه‌ردگارا وا من گیان و جه‌سته‌ی خۆم راده‌ستی تۆ کرد و به تۆ بڕوام هێناو پشتم به تۆ به‌ست و بۆ لای تۆ گه‌ڕامه‌وه، به‌و به‌ڵگانه‌ی که تۆ پێت به‌خشیوم رووه‌وڕووی دوژمنانت ده‌بمه‌وه، په‌روه‌ردگارا په‌نا ده‌گرم به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی تۆ که هیچ په‌رستراوێک حه‌ق نیه غه‌یری زاتی تۆ نه‌بێت له‌وه‌ی که تووشی گومڕایی و لاڕێیم که‌ی، تۆ ئه‌و زیندووه‌ی که هه‌رگیز نامرێت به‌ڵام جنۆکه و مرۆڤ هه‌ر ده‌مرن».