وه بیر بهێنه‌وه!

تۆ په‌نات برده په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و گه‌وره:

* به په‌نابردنێک که پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلم -‌ فێری عائیشه‌ی خێزانی کرد -‌ خوا لێی رازی بێت-‌.

* به په‌نابردنێک که پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلم -‌ به‌رده‌وام به‌وه په‌نای ده‌گرت به خوا.

* به په‌نابردنێک که پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلم -‌ به‌رده‌وام فێری یاوه‌رانی ده‌کرد هه‌روه‌کو چۆن قورئانی فێر ده‌کردن.

* به په‌نابردنێک که پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلم -‌ پێش کۆچی دوایی به زۆری دووپاتی ده‌کرده‌وه.

* به په‌نا بردنێک که پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلم -‌ زۆری ده‌خوێندن به‌تایبه‌ت له نوێژدا

* به په‌نابردنێک که پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلم -‌ فێری ئه‌و گه‌نجه‌ی کرد کاتێک داوای فێرکردنی په‌نابردنی لێکرد.

* به په‌نا بردنێک هه‌ر که‌س بیڵێته‌وه په‌روه‌ردگار هاوبه‌شخوازی شاراوه‌ی لێ دوور ده‌خاته‌وه که‌م بێت یان زۆر.

* به کۆمه‌ڵه په‌نا بردنێک که پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلم -‌ به‌رده‌وام بوو له سه‌ر خوێندن و وتنه‌وه‌یان.

نزای په‌نابردنه‌کان کۆتایی هات و به‌دوایدا نزای روقیه‌ی شه‌رعی دێت.